ریكۆردەرێكی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان

ریكۆردەرێكی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان
زۆربەی ڕۆژنامەنووسان بەدەست گرفتی ڕیكۆردەری باشەوە دەناڵێنن كە هەم دەنگ بەباشی تۆمار بكات و هەم لەكاتی لێدانەوەشیدا كوالیتی دەنگەكە لەسەرێ بێت.
كۆمپانیای سۆنی بەبەرهەمهێنانی ڕیكۆدەری جۆری ICD-SX713/B ئەو ئامانجەی ڕۆژنامەنووسانی هێنایە دی. ئەو ئامێرە ڕامەكەی 4 گیگابایتە. توانای تۆماركردنی بە دوو فۆرماتی PCM و MP3 هەیە. مایكەكەی ڕێكدەخرێ، هەروەها دەنگە دەنگی زیادی لادەبات. پرۆگرامێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە لەسەر كۆمپیوتەر دادەبەزێت. لەكاتی بێدەنگیدا دەنگ تۆمار ناكات. دوو بڵندگۆی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە كە كوالیتیان لەسەرێیە.
Top