بەر لە كڕینی ماوس و كیبۆرد سەرنجی ئەو خاڵانە بدەن

بەر لە كڕینی ماوس و كیبۆرد سەرنجی ئەو خاڵانە بدەن
رەنگە پێتان وابێ كە كڕینی ماوس یان كیبۆرد بۆ كۆمپیوتەر زۆر ئاسان بێ، بەڵام لە راستیدا وانییە. كیبۆرد و ماوس لە هەموو پارچەكانی دیكەی كۆمپیوتەر گرنگترن، چونكە كاروفەرمانەكان تەنیا بەهۆی ئەو ئامێرەوە ئەنجام دەدرێن، هەتا ئەو ئامێرانە گونجاوتربن ئەركەكان بەباشی دەچنە پێشەوە. هەربۆیە بەرلە كڕینی ماوس و كیبۆرد سەرنجی ئەو خاڵانەی خوارەوە بدەن.
1-بێ وایەر یان بە وایەر
ئەمڕۆكە ئامێرە وایەرلەیسەكان شوێنی ئامێرەكانی وایەرداریان گرتۆتەوە، بەهۆی ئەوەی كە وایەر لە پچڕان و قەرەباڵغكردنی شوێندا گرفتی دروست دەكات پێویستە هەردوو ئامێری ماوس وكیبۆرد وایەرلەیس بن.
2-بوونی دوگمەی میدیا پلەیەر لە كیبۆرددا
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان لەم سەردەمەدا هەر ئەوە نییە كە ئەو دوگمانەی بەنووسینی دەق پێویستن تەنیا ئەوەندەی لەسەر بێ، بگرە كیبۆردی باش ئەوەیە كە جگە لەو دوگمانەی بۆ نووسین پێویستن دەبێ دوگمەی تایبەت بە میدیاپلەیەرشی لەسەر بێ، وەك كەموزیادكردنی دەنگ، گۆڕینی گۆڕانی، كردنەوەی ئەنتەرنێت بە دوگمەیەك...تاد.
3-ماوسی كاركردن یان یاری كردن
كیبۆردی تایبەت بە یاری و كیبۆردی ئاسایی جیاوازییەكەیان لە چەند دوگمەیەكی زیادییە، بەڵام ماوسی تایبەت بەگەمە جگە لەوەی دەبێ دوگمەی زیادی هەبێ، تایبەتمەندییەكی جیاوازیشی لەگەڵ ماوسی دیكە هەیە، ئەویش ئەوەیە كە دەبێ زۆر بە تیشك هەستیاربن، خێرایی و وردی كاركردنیان دەبێ زۆر بێ. تا زیاتر هەستیار بن، وردبینی ماوسەكەش زیاترە.
4-كیبۆردی ستاندارد یان كیبۆردی تایبەت
زۆربەی خەڵك لە كیبۆردی ستاندارد واتە ئەو كیبۆردەی تەختە و لەسەر مێز دادەندرێ سوود وەردەگرێ، بەڵام گەر بەدوای گۆڕانكاری لە كیبۆرددای و دەتهەوێ مەچەك و پەنجەكانت ئازار نەبینن، باشترین كیبۆردن كیبۆردی Logitech waveن، كە دوگمەكانی كیبۆردەكە تایبەتن و لەگەڵ هەموو پەنجەكان دەگونجێن. هەرچەندە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، پێشنیار دەكات ئەو كیبۆردانە بەكار بێنن كە لە دوو بەش پێكهاتوون. بەر لەوەی كیبۆرد بكڕی جا هەر جۆرێكیان بێ پێویستە لەسەرەتادا بە پەنجەكانتان تاقی بكەنەوە.
Top