گەڕاندنەوەی ئەو وێنانەی كە لە كامێرای دیجیتالیدا سڕاونەتەوە

گەڕاندنەوەی ئەو وێنانەی كە لە كامێرای دیجیتالیدا سڕاونەتەوە
كامێرای دیجیتالی وەك ئامرازێكی گرنگ بۆ هەموو كەس پێویستە، بەڵام كامێرای دیجیتالی وەك كامێرای ئەنالۆگ و فیلم نییە كە فیلم هەبێت و دواتر لەسەر فیلمەكە وێنەكان دەربخەیەوە، بگرە جار هەیە لە رووی هەڵەیەك و بەركەوتنی پەنجە بە فەرمانی Delete گشت وێنەكان دەسڕدرێنەوە. یان جار هەیە كامێراكە خۆی تێك دەچێ. بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی كە دێنە پێش، گەلێك پرۆگرام هەن كە وێنە سڕاوەكان دەگەڕێننەوە، بەڵام پرۆگرامێكی Digital Camera Photos Recovery لەناو ئەو پرۆگرامانەدا لەریزی یەكەمدا دێت. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە گشت ئەو وێنانەی كە سڕاونەتەوە دەگەڕێنەوە، تەنانەت گەر میمۆرییەكەشت فۆرمات كردبێ. گەر وێنەیەكیش تێكچووبێ بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی باشی بكەیەوە. تایبەتمەندییەكی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە قەوارەی پرۆگرامەكە زۆر كەمە واتە 1.5 میگابایتە هەروەها بە وردی وێنەكان دەدۆزێتەوە. بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەكە بەخۆڕایی ئەو لینكە لێبدەن. Download Links Of Digital Camera Photos Recovery Software 3.0.1.5
Top