سڕنەوە و پاككردنەوەی ڤایرۆسییە ریكلامییەكان

سڕنەوە و پاككردنەوەی ڤایرۆسییە ریكلامییەكان
زۆر جاران كە خەریكی كاركردن لەسەر كۆمپیوتەرن، سەرنج دەدەن كە سیستەمی كۆمپیوتەرەكەتان وەك پێویست ئەركەكان ئەنجام نادا و خێرایی كەم بۆتەوە یان دەوەستێ. هەرچەندە باشترین ئەنتی ڤایرۆسیش لەسەر كۆمپیوتەرەكەتانە كەچی كاتی كردنەوەی سایتەكان كۆمپیوتەرەكە رادەوەستێ. ئەو سستی و خاوییەی كۆمپیوتەر بۆ بوونی ڤایرۆسی ریكلامی دەگەڕێتەوە كە كۆمپانیاكان بۆ ئیمێلەكان دەینێرن. جار هەیە ئەو ریكلامانە ڤایرۆساوی نین بەڵام چونكە رێژەكەیان ئەوەندە زۆرە بەتەواوی رامی كۆمپیوتەرەكە دادەگرن و قورسی دەكەن.
پرۆگرامی Ad-aware پرۆگرامێكی بەهێزە بە دژی ئەو فایلە ریكلامییانە، بە دابەزاندنی پرۆگرامی ناوبراو گشت ئەو فایلانە دەناسرێن و لەناو دەچن، ئەوكات خێرایی سیستەمەكەتان بەرەو باشی دەچێت.
تواناسەرەكییەكانی پرۆگرامی Ad-aware
1- سڕینەوەی گشت ڤایرۆسێك لەو كاتەی كە كۆمپیوتەرەكە هەڵدەكەی.
2- خێرایی بەخشین بە تۆڕی ئینتەرنێت.
3- كاتی دۆزینەوەی ڤایرۆس لە رێگای ئیمێلەوە ئاگادارتان دەكاتەوە و هەروەها پرۆگرامەكە بە چەندین زمانی جیهانییە. بۆ دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە بە خۆڕایی ئەو لینكە لێبدن. Download The Ad-Aware
Top