لە داهاتوودا رۆژنامەكان دەبنە دیجیتالی
رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا رۆژنامەی سەر كاغەز بۆ هەمیشە نەمێنێ، چونكە بە وتەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی رۆژنامەی دیجیتالی، رۆژنامەی كاغەز تێچووی زۆری دەوێت و ژینگەش پیس دەكات.
بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو رۆژنامەی دیجیتالی كۆمپانیای LG كاغەزێكی ئەلكترۆنی بەرهەمهێناوە كە لە نەرمی و تەنیكدا جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ كاغەزی دیكە نییە. كاغەزەكە 19 ئینجە. بەقەد لاپەڕەیەی رۆژنامەیەك. لەگەڵ ئەوەیدا لەمسییە. لەو رۆژنامە دیجیتالییەدا هەر لاپەڕەیەك لە رۆژنامەدا بتهەوێ تەنیا بە پەنجەیەك دەتوانی بیكەیەوە و بیخوێنیەوە.