شایەتی لە وڵاتێكی گەورەدا Kings Legacy

شایەتی لە وڵاتێكی گەورەدا Kings Legacy
حەز دەكەی ببی بە پاشایەكی راستەقینە و دەسەڵاتت هەبێ بەسەر وڵاتدا، یاری ئەلكترۆنی نوێ وسەرنجڕاكێشی Kings Legacy ئەو هەلە دەڕەخسێنێ تا خۆت بە پاشایەك ببینی لە مێژووی سەدەكانی ناوەڕاستدا. ئەو یارییە بەتەواوی سێ رەهەندییە. لەو یاریییە دا ئێوە خاوەنی وڵاتێكی گەورەن و شایەكی دادگەرن كە گوێ بۆ گرفتەكانی خەڵك رادەگرن، بەڵام وەك هەموو داستانی شاكانی پێشوو، شاش دوژمنی خۆی هەیە كە براكەیەتی و دەیهەوێ دەسەڵاتی لەدەست دەربێنێ. ئێوە لەو یارییەدا كە رۆڵی شا دەبینن دەبێ پاراستنی نیشتمان و گەڕاندنەوەی ئەمنییەت و ئاسایش بۆ وڵاتەكەت دەستبەر بكەن و شەڕ لەگەڵ دوژمنكەتدا بكەیت. جگە لەوەی كە ئارامی بۆ وڵاتەكەت دەستبەر دەكەی، دەبێ لەبیری باری ئابووری وڵاتەكەش دابی كە ئەویش بەكۆكردنەوەی خۆراك و دانەوێڵە دەكرێت و هەروەها قەڵای نوێ دروست دەكەی، تا لە بەرامبەر دوژمنانت دا بەهێز بی، بەكورتی یارییەكە زۆر سەرنجڕاكێشە، بۆ گشت تەمەنێك دەگونجێت.
Top