لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە كەسانی تووشبووی كۆڤید19 كە پشكنینی PCR یان پۆزەتیڤە، تەنانەت ئەگەر بێ نیشانەش بن واتە هەڵگری بێ نیشانە Asymptomatic carriers ئەوا ڤایرۆسەكە بە دەوروبەریاندا بڵاودەكەنەوە، هەروەها ئەو ژوورەی كە تیایدا دەژین بە ڤایرۆس ئالوودە دەبێت، ئینجا جلوبەرگ و مۆبیلیای ژوورەكە بە ڤایرۆس ئالوودە دەبن، كەواتە ڤایرۆس بۆ كەسانی دی دەگوازنەوە. لە هەندێك نەخۆشخانەدا ژووری تایبەت بە پەستانی نێگەتیڤ Negative pressure rooms بۆ تووشبووانی كۆڤید19 تەرخان كراوە، كە رێگا لە جووڵەی ڤایرۆس بۆ دەرەوەی ژوورەكە دەگرێت. تا ئێستا ئەمە بە تەواوی نەزانراوە كە بۆچی هەندێك كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بێ نیشانەن، لە هەمان كاتیشدا ڤایرۆس بۆ كەسانی دیكە بڵاودەكەنەوە، لێرەدا گرنگیی بەكارهێنانی زۆرەملێی ماسك بۆ خۆپاراستن دێتە پێشەوە، بۆیە زوو زوو پاككردنەوەی ژوور و مۆبیلیا و مێز و شتی دی بە گیراوەی دژەمیكرۆب كارێكی گرنگ و پێویستە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلێژی پزیشكیی نیوجێرسی لە ئەمریكا د.دەیڤید سەنیمۆ David Cennimo جەختی كردۆتەوە كە پشكنینی PCR زۆر هەستیارە و بۆ دەستنیشانكردنی هەوكردن بە كۆڤید19 و جێگای متمانەیە، بۆیە ئەگەر پشكنینەكە لە هەر كەسێكدا پۆزەنیڤ بوو تەنانەت ئەگەر بێ نیشانەش بێت، ئەوا پێویست بە گرتنە بەری هەموو هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆڤید19دەكات.