وەرگرتنی ڤاكسین هەرگیز مانای ئەوە نییە كە تۆ 100% پارێزراو دەبیت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە هیچ كام لە ڤاكسینە بەردەستەكان گەرەنتی ئەمەیان نەداوە، واتە هێشتا لەوانەیە كە دوچاری كۆڤید19 بیتەوە، بۆیە بەلای كەم ئێستا نابێت ستایلی ژیانت وەكو كاتی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ بكەیتەوە. بەهەرحاڵ دەتوانیت كە پاش وەرگرتنی ڤاكسین پلانێكی كاتی بۆ ساڵی 2021 دابڕێژیت. پسپۆڕان وا پێشبینی دەكەن كە دتواندرێت لە كۆتایی ئەمساڵدا ژیانی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست پێ بكاتەوە، پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەتوانیت نزیك بیتەوە لە كەسانی نزیكی تووشبوو بە كۆڤید19 و هاریكاریان بكەیت، چونكە چانسی تووشبوونت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمە، هەر لەبەر ئەمەشە كە كارمەندانی تەندروستی پێش كەسانی دیكە ڤاكسین وەردەگرن، بەڵام هێشتا پێویستە كە ماسك ببەستیت و دەستەكانت زوو زوو بە ئاو و سابوون بشۆریت، لە هەمان كاتدا تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی بێگانە ریسكە، چونكە هێشتا روون نییە كە ڤاكسینەكە بتپارێزێت لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا(ئەگەر تووشی بیت) بۆ كەسانی دیكە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە كە پابەند بیت بە دووریی كۆمەڵایەتی.