ئایا كۆڤید 19 بۆ منداڵ مەترسیدارە؟

ئایا كۆڤید 19 بۆ منداڵ مەترسیدارە؟
لە منداڵاندا، ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر پەلاماری رێڕەوی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە دەدات، واتە لووت و دەم و قوڕگ كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هاوشێوەی هەڵامەت، لە لایەكی دیكەوە ژمارەی پڕۆتینە وەرگرەكانی ACE2 لە سییەكانی منداڵدا كەمترە بە بەراورد لەگەڵ سییەكانی گەورەكان، بۆیە بەگشتی منداڵ بە شێوەیەكی سووكتر لە گەورەكان دوچاری كۆڤید19 دەبێت، چونكە ئەم پڕۆتینانە وەرگری باشن بۆ گەشەكردن و زیادبوونی ژمارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەگەرچی منداڵ كەمتر لە گەورەكان دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنەوە و بە سووكی بە نیشانەكانی تا، سەرئێشە، كڕانەوەی قوڕگ، كۆكەی وشك، لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبون تووشی دەبن، كە لە ماوەی 1-2 هەفتەدا چاك دەبنەوە، بەڵام هەندێكیان بە سەختی دەیگرن و دوچاری نیشانەی توندتر دەبن وەكو: سكچوون، رشانەوە، لەوانەشە منداڵی تووشبوو دوچاری هەوكردنی شانەی سییەكان Pneumonia بێت، یان هێدمە Shock، یان پەككەوتنی گورچیلەكان، بەمەش ژیانیان بكەوێتە مەترسییەوە، بۆیە پێویستییان بە دەزگای هەناسەی دەستكرد و خەواندان لە یەكەی چاودێریی چڕ ICU دەبێت.
Top