ئایا كۆڤید19 كاریگەری دەكاتە سەر چاوەكان

ئایا كۆڤید19 كاریگەری دەكاتە سەر چاوەكان
كۆڤید19 نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، كە بە شێوەیەكی سەرەكی دوچاری كۆئەندامی هەناسە دەبێت، بەڵام لەوانەیە كە كاریگەری بكاتە سەر ئەندامەكانی دیكەی لەشیش. پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوانەیە كاریگەری بكاتە سەر تەندروستیی چاوەكان، ئێستاش ئەمە سەلمێنراوە. لە توێژینەوەیەكی نوێی نەخۆشخانەی گشتی شاری یوهانی چیندا هاتووە كە بەڵگەیەكی بەهێز لەبەردەستدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستیی چاو، ئەوەش پاش ئەوە هات كە نەخۆشێكی كۆرۆنا پاش چاكبوونەوە دوچاری ئاوی سپی Cataract و نۆرەیەكی تیژی ئاوی رەشی چاو بوبوو.
ئەوە روونە كە گەلێك لە تووشبووانی كۆرۆنا دوچاری سووربوونەوەی چاو، یان هەوكردنی لكێنەی چاو Conjuctivitis دەبن، كە هاوكاتە لەگەڵ خورشت و ئاوسانی پێڵووەكان، هەروەها زیاد فرمێسككردن و شێواندنی بینین. لە هەندێك حاڵەتدا تووشبووانی كۆرۆنا دوچاری ئاوی رەش Glaucoma دەبنەوە، كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی چاو، لەبەر كۆبوونەوەی شلە، ئەگەر حاڵەتەكە زوو چارەسەر نەكرێت، ئەوا بینین بە توندی دەخاتە مەترسییەوە و لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری كوێربوون.
هەنگاوە گرنگەكان بۆ پاراستنی چاوەكان بریتین لە: بەكارهێنانی چاویلكەی تایبەتی پاراستنی چاو Goggles، بەكارهێنانی نیقابی شەفافی دەموچاو Face shields، هەروەها دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی دەستەكان بە چاو، لەگەڵ پاكڕاگرتنی دەستەكان و زوو شووشتنیان.
Top