بەرگریی بەهێزی لەش لەكاتی هەر پەتایەكدا یەكجار گرنگە، تۆش دەتوانیت بەم خۆراكانە بەرگریی لەشت بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 بەهێز بكەیت، جا بەمەبەستی خۆپاراستن بێت، یان زوو چاكبوونەوە. تەماتە یان، شیرەی تەماتە كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B9، یان فۆلەیت Folate لەگەڵ چەندین ڤیتامینی دیكە و كانزای گرنگ، هەروەها ماددەی دژەئۆكسانی بەهێز كە سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە. سێو كە ژمارەیەك ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری فلاڤانۆیدەكان Flavonoids لەخۆدەگرێت، كە رۆڵی بەرچاویان لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەشدا هەیە. خاس(كاهو) ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و رۆڵی گرنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنەكان و پتەوكردنی بەرگریی لەش هەیە. شیرەی تیكەڵاوی گیزەر و چەوەندەر Beetroot لەگەڵ زەنجەبیل Ginger، گرنگە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن لە لەشدا، هەروەها شیرەی تێكەڵاوی میوە مزرەكانی وەكو پرتەقاڵ، لیمۆ،كیوی، لالەنگی، ئەمیش رۆڵی گرنگی بۆ بەهێزكردنی بەرگریی لەش هەیە، بەتایبەتی بەرانبەر بە ڤایرۆسەكان. شیرەی كوولەكەی زستانی juice Pumpkin كە دەوڵەمەندە بە كانزاكانی زینك و مەگنسیۆم و ریشاڵ، كە سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن و ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم دەكەنەوە. شیرەی شووتی كە جگە لە رێژەیەكی بەرزی ئاو، كانزای مەگنسیۆم و ڤیتامینەكانی C و A لەخۆدەگرێت، كە رۆڵیان هەیە بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان و سووككردنی ئازاری ماسوولكەكان.