سوودەکانی میوە و ڕووەکی مۆر

سوودەکانی میوە و ڕووەکی مۆر
هەموو ئەو میوە و سەوزانەی رەنگیان مۆرە، دەوڵەمەن بە مەوادی خۆراکیی بەسوود، کە دژی شێرپەنجە و دژی هەوکردن و ڤایرۆس و بەکترییاکانن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێگەی (the healthsite) پسپۆڕانی بواری خۆراک خەڵک هان دەدەن، رۆژانە سوود لە میوە و سەوزە و رووەکی ڕەنگ مۆر وەربگرن، چونکە پڕاوپڕن لە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسان و دژی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، هەوکردن و نەخۆشیی دڵ کار دەکەن.

ئەم خۆراکانە هەڵگری رەنگی سروشتین و کانگای مادەی ئانتۆ سیانینن anthocyanins، بۆیە پێویستە رۆژانە گرنگیی بە خواردنی خۆراکی ڕەنگ مۆر بدەن.



سەرچاوە: basnews
Top