به چهند ڕێكارێك ددانشۆرین لاى منداڵهكهت خۆشهویست بكه
دکتۆر هیدایەت ئەبابەکر، پسپۆڕی جوانکاری و تەندروستیی دەم و ددان، بۆ (باسنیوز)، ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات، بۆ ئەوەی منداڵان ددانیان بشۆرن، كه بریتین له
1 - دوو خولەکی پڕ لە شادی: با ددان شۆرین بۆ منداڵ کارێکی دووبارەی ژێر چاودێری نەبێت، بەڵکوو چەشنی بۆنەیەک بێت بۆ منداڵ، دەتوانرێ لەم ساتە لەلایەن دایک و باوک گۆرانیی دڵخوازی منداڵەکە بگوترێ.
2 - ئەو کارهکتەرە کارتۆنییەی کە منداڵەکەت پێی سەرسامە، بۆ هاندانی منداڵ بۆ ددان شۆرین بهكارى بهێنه.
3 - منداڵ لە کڕینی فڵچە و هەویری ددان (مهعجوونى ددان) بەشداری پێبکرێت.
4 - خەڵاتکردنی منداڵ: دەتوانیت خشتەک بسازێنیت و منداڵەکەت لەگەڵ هەر ددان شۆرینێك، لەزگەی دڵخوازی خۆی بە خشتەکە بلکێنێ.
5 - با ددان شۆرین ببێ بە کارێکی خێزانی.
سەرچاوە: basnews