زینک Zinc یان تۆتیا بەمە ناسراوە کە سیفەتی دژەڤایرۆسی هەیە، هەروەها سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و هەوکردن لە لەشدا رادەگرێت. لە لیکۆڵینەوەکاندا هاتووە کە ئەگەر ئاستی زینک لە خوێندا لە 50 مایکرۆگرام/دێسلیتر کەمتر بێت، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەکان و مەترسیی مردن. ئاماژە بەمەش کراوە کە ئاستی نزمی زینک لە لەشی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری مردن بەزردەکاتەوە. خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە کانزای زینک بریتین لە: مەحار Oyster، مریشک، نیسک، شوفان Oat، گۆشتی سوور، ماست، کوارگ(قارچک)، سپێناغ، برۆکۆلی، بامیە، گەنمەشامی، ئاڤۆکادۆ، هەنار، کاڵەک، قەیسی، خۆخ، کیوی.پێویستی رۆژانەی زینک بۆ کەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 11 ملگم بۆ پیاو و 8 ملگم بۆ ئافرەت. پێویستە ئەمەش بزانرێت کە ئاستی ئاسایی زینک لە خوێندا بریتییە لە 70-125 مایکرۆگرام/دێسیلیتر. بەکارهینانی حەبی زینک و رێکخستی ژەمی رۆژانەی، پێویستە کە تەنیا لە ژێر چاودێری دکتۆردا بێت، ئەگەرچی بەکارهێنانی حەبی زینک 40 ملگم رۆژانە بۆ کەسانی پێگەیشتوو بێ زیانە، بەڵام هێشتا واباشترە کە بە رێنمایی دکتۆر بێت.