پەیوەندی نێوان کەمیی ڤیتامین D و تووشبوون بە کۆڤید19 بەهێزتردەبێت!

پەیوەندی نێوان کەمیی ڤیتامین D و تووشبوون بە کۆڤید19 بەهێزتردەبێت!
ڤیتامین D، جگە پاراستنی ئێسک، رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەهێزکردنی سستمی بەرگریی لەش، بۆیە کەمیی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتە ئەگەری بێهێزبوونی سستمی بەرگریی لەش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە میکرۆبییەکان کە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەگرێتەوە. لە گەلێک سەرچاوەی پزیشکی ئاماژە بەمە کراوە کە کەمیی ڤیتامین D پەیوەندیی زۆری بە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە. لە لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی پزیشکیی شیکاگۆدا کە بە سەرپەرشتی دکتۆر دەیڤید مێلتزەر David Meltzer ئەنجام دراون هاتووە کە کەسانی تووشبوو بە کەمیی ڤیتامین D دوو هێندەی کەسانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە. ئەمەش روونکراوەتەوە کە وەرگرتنی سەپلیمێنتی ڤیتامین D بە شێوەی کەپسول رۆژانە وەردەگرن ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە بەگشتی و کۆڤید19 کەمترە. ڤیتامین D رێگا لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەگرێت بۆ زیاد بەرهەمهێنانی ماددە سایتۆکاینەکان Cytokines کە ئاستی هەوکردن لە لەشدا زیاد دەکەن، ئەمەش لە سەختی هەوکردن بە کۆڤید19 زیاتر دەکات.
Top