هەواگۆڕی باش هانی زوو چاکبوونەوە لە کۆڤید19 دەدات

هەواگۆڕی باش هانی زوو چاکبوونەوە لە کۆڤید19 دەدات
نەبوونی هەواگۆڕییەکی باش لە ماڵ یان لە ئۆفیسەکاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆڤید19ی هەوا زیاد دەکات. ئەمە سەلمێنراوە کە لۆد یان ژمارەی ڤایرۆس بەرزە لە شوێنە داخراوەکاندا کە ساردەکەرەیان تێدا بەکاردێت و هەواگۆڕییان Ventilation تێدا نییە یان کەمە، بۆیە بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە شوێنی ئاوا واتە بەرکەوتنی زیاتر بە ڤایرۆسەکانی هەوا و کۆبوونەوەی لۆدێکی زیاتری ڤایرۆس لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە. ئەم راستییە چەند جارێک لە لایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO جەختی لەسەر کراوەتەوە.
ماڵی قەرەباڵغ و کۆبوونەوەی زۆری کەسەکان لە ژووری داخراودا کە هەواگۆڕی کەم بێت، ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆڤید19 زیاتر دەکات. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت دەکاتەوە کە جگە لە زیادکردنی توانای هەواگۆڕیی میکانیکی Mechanical ventilation بە پانکە کارەباییەکانExhaust fans ، هەواگۆڕیی سروشتی وەکو کردنەوەی پەنجەرەکانیش هەنگاوێکی پێویست و کاریگەرە.
Top