رووسیا کاتی بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
ئەلێکسەندەر گینتسبێرگ، بەڕێوەبەری سەنتەری (جەمالیا)ی رووسی بۆ توێژینەوەی زانستی و پەتاکان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە 15-6-2020 پێکوتەی دژە کۆرۆنا لەسەر تووشبووانی پەتاکە، تاقی دەکەنەوە.
ئەلێکسەندەر گینتسبێرگ هەروەها رایگەیاندووە، پلانیان داناوە لە کۆتایی هاوینی داهاتوو (دەکاتە سەرەتای مانگی 9)، دەست بە بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا بکەن.
پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا لە سەرانسەری جیهان، پێنج ملیۆن و 407 هەزار و 378 کەس تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، 344 هەزار و 19 کەس گیانیان لەدەست داوە
سەرچاوه :basnews