ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی نیسانی 2020 لە ئیتالیا ئەمە بە میدیاكان راگەیەنرا كە هەردوو كۆمپانیاكانی بایۆفارمای كێدریۆنی Kedrion ئیتالی و كەمادای Kamada ئیسرائیلی گەیشتوونەتە بەرهەمهێنانی ماددەی ئیمیونۆگۆبیولین Immunoglobulin كە لە پلازماوە وەرگیراوە بۆ چارەسەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاوەڕێی ئەمە دەكرێت كە بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA ئەم چارەسەرە پەسەند بكات. وەرگرتنی پلازما لە كەسانی خۆبەخش لە ئەمەریكا و ئەوروپا كە لە كۆڤید19 چاكبوونەتەوە دەستیپێكردووە، بۆنموونە لە ئەمەریكا لە 3 سەنتەردا لە ولایەتەكانی ئەتلانتا، جیۆرجیا و ئەلەبامادا وەردەگیرێت.
كۆمپانیای كێدریۆنی ئیتالی پێنجەم گەورەترین كۆمپانیای پلازمایە لە جیهاندا كە بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای كەمادای ئیسرائیلی لە توانایاندا دەبێت كە ئەم چارەسەرە بۆ هەموو تووشبووانی كۆڤید 19 دەستەبەر بكەن. چارەسەرەكە زۆر سەلامەتە و بریتییە لە ژەمێكی دیاریكراوی دژەتەنەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا (بە شێوەی پرۆتینی ئیمیونۆگلۆبیولین IgG) كە بە شێوەی دەرزی لە ماسوڵكە یان خوێنهێنەر دەدرێت.