دەرمانی مەلاریا بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا شیاو نییە!

دەرمانی مەلاریا بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا شیاو نییە!
ئاژانسی دەرمان و خۆراكیی ئەمەریكی FDA رۆژی شەممە 25 ی نیسان 2020 هوشداریدا لە بەكارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین Hydroxychloroquine بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە لەوانەیە كە ئاڵۆزیی تەندروستی گەورە پەیدا بكات، بۆنموونە گرفت لە ریتمی دڵ و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ كە ژیان دەخاتە بەر مەترسی مردن. تا ئێستا ئەمە بە تەواوی نەسەلمێنراوە كە دەرمانەكانی مەلاریا بەتایبەتی كلۆرۆكوین Chloroquine و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین كاریگەر بن بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پسپۆر و زانایان جەخت دەكەنەوە كە هێشتا لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەی زیاترپێویستن بەتایبەتی كە ئەم دەرمانانە زیانی لابەلای مەترسیداریان بۆ تەندروستی هەیە لە ژاراویبوون و ئەگەری مردن. گۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمەریكی JAMA بڵاوی كردۆتەوە كە بەكارهێنانی دەرمانی كلۆرۆكوین تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی زیاتر لە 24 كەس و ئاڵۆزی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا بە شێوەی ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ.پسپۆرانی تەندروستی دووبارە جەخت دەكەنەوە كە تا ئێستا هیچ دەرمانێكی سەلمێنراو بۆ چارسەركردنی كۆڤید 19 لەبەردەستدا نییە كە پشتی پێ ببەسترێت، ماوەی بەردەستبوونی ڤاكسینیش لەوانەیە كە 12-18 مانگ بخایەنێت.
Top