چەند نزیكین لە ڤاكسینی كۆڤید19؟

چەند نزیكین لە ڤاكسینی كۆڤید19؟
هەر لە 10ی كانونی دوومی 2020، چینییەكان خەریكی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ زنجیرەی جینیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. زنجیرەی خێرای جینیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە وای لە زیانایانی چینی و جیهانی كرد كە بەردەوام سەرقاڵی هەوڵ و لێكۆڵینەوە بن بە مەبەستی دۆزینەوەی ڤاكسین بۆ خۆپاراستن یان دەرمانێك بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەوڵە نەپچڕاوەكان لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەفتەی رابردوو بڕیاردان لەسەر تاقیكردنەوەی ڤاكسین لەسەر مرۆڤدا لە بەریتانیا دەستیپێكرد لەگەڵ تەرخانكردنی تیمێكی زانستی كە بە چڕی لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد كار لەسەر ڤاكسینێك دەكەن كە بڕیارە لەسەر یەكەم كەسی خۆبەخشی بەریتانیدا تاقی بكەنەوە. سارا گیلبێرت Sarah Gilbert، پرۆفیسۆری ڤاكسین زانی Vaccinology كە سەرپەرشتی تیمەكە دەكات روونیكردنەوە كە لەوانەیە ڤاكسینەكە لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا بە نزیكەی یەك ملیۆن ژەم (یان دانە) لە مانگی ئەیلولدا بەردەست بێت كە هەموو جیهان لێی سوودمەند بێت. ئەم زانیارییانە لە رۆژنامەی دەیلی تەلیگرافی بەریتانیدا لە رێكەوتی 21ی نیسانی 2020 دا بڵاوكراوەتەوە.
Top