رۆڵی ڤاكسینی سیل(BCG) بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

رۆڵی ڤاكسینی سیل(BCG) بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
بەم دواییە زۆر باس لە كوتان بە ڤاكسینی سیل یان BCG كراوە كە رۆڵی هەبێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید 19. ئەم ڤاكسینە لە عیراق و گەلێك وڵاتی تر هەر بە شێوەیەكی رۆتنینی و بە خۆڕایی لە هەفتەی یەكەمی تەمەندا بۆ یەك جار بە شیوەی دەرزی بۆ شان بەكاردێت.
تویژینەوەكان بە چڕی خەریكی سەلماندنی ئەم پەیوەندییەن، ئەمەش روونكراوەتەوە كە كەسانی كوتراو بە ڤاكسینی BCG ئەگەر تووشی ڤایرۆسی كۆرنا بن ئەوا لەوانەیە كە بە سووكی تووشی بن و زووتر چاك ببنەوە لەگەڵ كەمبوونەوەی ئەگەری ئاڵۆزییەكان و ئەگەری مردن.
ئەمە روونكراوەتەوە كە منداڵانی كوتراو بە ڤاكسینی سیل زۆر كەمتر دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن بە بەراورد لەگەڵ گەورەكاندا، هەروەها بەرگریی باشتریان هەیە بەرانبەر بە هەوكردنەكان بەتایبەتی هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە. میكانیزمەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لەوانەیە ڤاكسینی BCG لە توندیی و مەترسیی هەوكردن بە ڤایرۆسەكانی سارس SARS و كۆرۆنا كەم بكاتەوە لە رێگای هاندانی بەرگریی سروشتیی لەش.
بەپێی ئامارە تەندروستییەكان، نزیكەی 3 بلیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم ڤاكسینەیان وەرگرتووە. لێكۆڵەرانی فەرەنسی بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەم بابەتە كردووە و گرنگی زۆر بەم مەسەلەیە دەدەن، بەڵام هێشتا كاتی زیاتر پێویستە بۆ بە پراكتیك كردنی ڤاكسینی BCG وەكو هەنگاوێكی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
Top