لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا، لێكۆلینەوەكان بە چڕی بەردەوامن، لە چەند لێكۆڵینەوەكی نوێدا هاتووە كە هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 جگە لە نیشانە زانراوەكان، لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی تر لە دەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدا، بۆنموونە تێكچوونی هاوسەنگیی لەش Ataxia، نەمانی هەستی بۆنكردن و چێژكردن، هەروەها چەند نیشانەیەك لەسەر پێستی پێیەكاندا بە شێوەی پنتی داڕووشان Bruises یان پەڵەی سوور بەتایبەتی لەسەر پەنجەكانی پێدا، یان پەڵەی مۆری هاوشێوەی پەڵەی مێكوتە Chichen pox.پسپۆرانی تەندروستی و توێژەران لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتالیا و فەرەنسادا ئاماژەیان بە سەرهەڵدانی ئەم نیشانە نائاساییانە كردووە كە لە ژمارەیەك لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەدی كراون بەتایبەتی لە گەنج و منداڵە تووشبووەكاندا. ئاماژە بەمەش كراوە كە لەوانەیە نیشانەكان لە پێستدا پێش دەركەوتنی نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە سەرهەڵبدەن، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوكردنی مولوولەكانی خوێن.