گەڵای نەعناع Peppermint leaves گەلێك چەوریی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو مێنتۆل، مێنتۆن، لیمۆنین Lemonene، ئۆمیگا3، لەگەڵ چەند ئاوێتەیەك كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی C، E، K، A، B2، B6، B9، B12، هەروەها كانزاكانی كالسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر. بایەخی تەندروستیی نەعناع: خاوكردنەوەی گرژبوونی ماسوولكەكان، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، بەتایبەتی ناڕەحەتیی ریخۆڵە و كۆبوونەوەی گاز، سووككردنی سەرئێشە و نۆرەكانی شەقەسەر Migraine، خۆشكردنی بۆنی هەناسە و پاككردنەوەی دەم لە بەكتریا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت(جیوب)، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش و كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندوبوون و هیلاكیی جەستە، سووككردنی ئازار و گرژییەكانی سووڕی مانگانەی ئافرەت، هاندانی لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن بە بەكتریای جیاواز، باشتركردنی كوالێتی خەو، كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن و هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، سووككردنی نیشانەكانی هەستەوەریی وەرزی، بەتایبەتی پژمین و خورشتی چاو، باشتركردنی توانای تەركیزكردن و بیرهاتنەوە، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، دابەزاندنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا.