بەهای خۆراكیی ئەناناس

بەهای خۆراكیی ئەناناس
ئەناناسPineapple دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی C، A، B1، B2، B3، B5، B6، B9 یان فۆلەیت، لەگەڵ كانزاكانی مەنگەنیز، كۆپەر، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، زینك، فۆسفۆڕ، هەورەها چەندین ماددەی دژەئۆكسان. سوودە تەندروستییەكانی میوەی ئەناناس ئەمانەن: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە لەگەڵ چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك و پێست و كۆڵۆن، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك چونكە ئەناناس ئەنزیمی برۆمیلەین Bromelain لەخۆدەگرێت، كە هاندەرە بۆ تێكشكاندنی پڕۆتین، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، بەتایبەتی بەرانبەر بە هەوكردنە بەكتریاییەكان، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگە وەكو ئازار، ئاوسان، یان سخبوون، یارمەتیدانی هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا، باشتركردنی تەندروستی و فرمانی گورچیلەكان، هاندانی زوو چاكبوونەوەی برین، سووككردنی ئازاری ماسوولكە، بەتایبەتی پاش پێكان، یان ئازاری ماسوولكە پاش مەشقی وەرزشیی توند، تاودانی میتابۆلیزمی Metabolism لەش، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن.
Top