بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەكان ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن Testosterone لە لەشی ئافرەتدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات. هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن كە هۆرمۆنی نێرینەیە، بە شێوەیەكی ئاسایی لە لەشی ئافرەتدا هەیە، بەڵام بە رێژەیەكی نزمی دیاریكراو. جگە لە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن هاندەرە بۆ حاڵەتی فرەكیسی هێلكەدانەكان PCOS تا رێژەی 51% كە نیشانەكانی بریتین لە: ناڕێكبوون، یان وەستانی سووڕی مانگانە، نەزۆكی، زیادبوونی گەشەی موو لە ناوچەی دەموچاو و سینگدا كە بە موودەردان Hirsutism ناسراوە، زیادبوونی كێشی لەش، تەنكبوونی قژ، چەوربوونی پێست هاوكات لەگەڵ ئەگەری پەیدابوونی زیپكە. لە لایەكی دیكەوە و لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لە هەندێك ئافرەتدا ئاستی بەرزی تێستۆستیرۆن، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و ناوپۆشی منداڵدان زیاد دەكات.