مەعدەنووس دژی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە

مەعدەنووس دژی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، پێویستە زیاتر گرنگی بە جۆری خواردنەکان بدرێ، بۆ نموونە سوودوەرگرتن لە میوە و سەوزەکان جەستە و سیستەمی بەرگریی مرۆڤ لە هەمبەر نەخۆشییەکان بەهێزتر دەکات.

سەوزەی مەعدەنووس یەکێکە لەو جۆرە سەوزانەی، کە سێ هێندەی پڕتەقاڵ ڤیتامینی جۆری C تێدایە، جگە لەم تایبەتمەندییە، پڕاوپڕە لە مەوادی کانزایی، کە بۆ ژنان سوودی یەکجار زۆرەی هەیە و لەکۆتاییدا لە ڕووی جوانییشەوە کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر پێست و تاڵەکانی قژ.

basnews
Top