چەند ڕێنماییەکی تەندروستی بۆ پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆرنا
لە ئێران د. حوسێن کرمانپوور، یەکێک لەو دکتۆرانەی کە بۆ خۆی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بووە، چەندین ڕێنمایی تەندروستیی خستووەتە ڕوو کە جێگەی سەرنجن.
1- ژان و تا: تا دەبێتە هۆی سەرەگێژە و نەمانی وزە و حاڵەتێکی بێقەراری مرۆڤ دادەگرێت.
خواردنی حەبی ستامینۆفنی 500 لانیکەم هەر چوار کاتژمێر یەک دانە، ئەمە ئاوێکە بەسەر ئاگردا، خواردنی شتە ئاوەکییەکان، کاریگەریی حەبەکە چوار بەرانبەر دەکات.
2 – لەرزین: پەرچەکردارێکی سروشتییە لەبارەی هێرشی ڤایرۆس بۆ سەر جەستە کە لەبارەی کۆرۆناوە زۆر ژاناوییە.
سەرەڕای ئەوەی دەبێ بە تاپێو، بە وردی ئاگاتان لێ بێ کە تایەکەتان لە ١٣٩ پلە سەر نەکەوێ، باشترین دەرمان بۆ ئارامکردنەوەی لەرز، جیاواز لە بەکارهێنانی دەرمانی پێشوو، بەکارهێنانی دۆشەکی کارەباییە بە گەرمایەکی کەمەوە. نیگەران نەبن ڕێگە بدەن هاوکات لەگەڵ لەرز، نەختەنەختە گەرماش ئەو هێورییە بگەڕێنێتەوە بۆ جەستەتان.
3- پلەی گەرمای ژووری دابڕگە (کەرەنتینە): هەروەک هەموان دەزانن، پلەی گەرمیی سەرووی 27 بە واتای لەسێدارەدان و لەناوچوونی ڤایرۆسی کۆرۆرنایە. کە واتە هەوڵ بدەن پلەی گەرمیی ئەو ژوور و ماڵەکەتان ئەگەر بۆ جێگۆڕکێی هەوا هاتە خوار ٢٥ پلە، دەستبەجێ پلەی گەرمییەکەی بگەیەننە 28 پلە. تەنانەت ئەگەریش جلوبەرگی کەمتر لەبەر دەکەن، باشتر وایە پلەی گەرمیی ژوور و ماڵکەتان ٢٨ و تەنانەت لەو پلەیەش گەرمتر بێت، تاکوو ئاستی تاقەتهێنانی ڤایرۆسەکە لەناو بچێت.
4- تەنگەنەفەسی: لێرەدا سیپەلاکەکان گرفتارن. کۆخەی وشک و ئازاردەری لەگەڵە.
ئەگەر ئۆکسیجنتان هەیە، بەکاری بهێنن و ئەگەریش نیتانە ڕاهێنانی پڕکردنەوەی سیپەلاکەکان جێبەجێ بکەن. من بۆ خۆم جۆرێک ڕاهێنانم هەیە کە تەمەنێکە دەیکەم، ڕوو بە ڕۆژهەڵات بوەستن و بە پەنجەکانی قامکە گەورە و قامکە شادە گوێی چەپ و هاوکات بە دەستی ڕاست نەرمێنەی گوێی چەپتان بگرن (دەستی چەپ لەژێر دەستی ڕاست دابنێن) هەتا ئەو جێگەیەی پێتان دەکرێ سیپەلاکەکان پڕ لە هەوا بکەن و لەسەر پەنجەکان لاق هەروا کە هەناسەتان ڕاگرتووە دابنیشن، نەختێ تااقت بێنن و هەناسە ڕابگرن، دیسان کە هەناسە هەڵدەمژن و دەری دەنەوە، ئەم کارە بۆ ١٤ جار (لەسەر یەک ٢٨ جار دابنیشن و هەستنەوە) ئەم ڕاهێنانە ڕۆژانە یەک جار و بەیانان بیکەن باشترە.
5- بێقەراری: لێرەدا سیستەمی فەرمانکردنی جەستە بە جۆرێک تێکدەچێ.
-6خواردنەوەی ئاوی سادە، ئاسانترین تراوێکە کە باشترین دەرمانە. هەتا دەتوانن لە تراوەکان و بەتایبەتی ئاو بەکار بهێنن. تراوەکان لە تام و چێژی جیاواز و بە مەودا بخۆنەوە هەتا لێیان بێزار نەبن. هەرچی ڕەنگی مێزەکەتان ڕوونتر بێ، ڕەوشی تەندروستیتان باشترە و هەرچی ڕەنگەکەی زردتر بێ و بگۆڕێ، بەو واتایەیە کە گوێتان بە ڕێنامییەکان نەداوە هەم تراوی گەرم و هەم ساد و هەم غازدار و هەم بێغاز.
7- دەفرێکی ترشیاتی ئاسایی و بەتاڵ ٥٠٠ سی سییە. لەگەڵ خۆتان بیبەنە ئاودەست، ئەگەر لە ٢٤ کاتژمێردا ٥٠٠ هەتا ٨٠٠ سیسی مێزتان هەبوو و ڕەنگی ڕوون بوو، ئەمە بەو واتایەیە جۆر و ئاستی خواردنەوەتان ڕاستە.
زۆر کەس لەبارەی نیشانەکانی کۆرۆرنا پرسیار دەکەن کە بریتین لەمانە:
تای خوار( ٣٧.٨ هەتا ٣٨.٨)
- ژانی جەستە
- خورین و ژانە قوڕگ
- ژانە سەر
- کۆخەی وشک، یان لەگەڵ بەڵغەم
- نەختێ ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن
- لەرزێکی کەم (خەفیف)
- ئاوی لووت
- پژمین
- سکچوون
-8ئەم نیشانانە لەوانەیە لە هەر تووشبوویەک بە کۆرۆرنا هەبێ، کەلە ماوەی ٢٤ هەتا ٤٨ کاتژمێری یەکەمدا ئەو نیشانانە ڕوو لە زیادبوون دەکەن و نیشانەگەلێکی دیکەی وەک تونتر بوونی هەناسە لە یەک خولەکدا دەگاتە سەرووی ٢٤ هەناسە، یان ئەگەر مانەوەی پلەی تا لەسەرووی ٣٨.٥ بووم پێشنیار دەکەم لە ماڵ مەمێننەوە و سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
-9حەمامکردن حاڵی نەخۆشەکان باشتر دەکا. پلە حەمام دەبێ گەرم بێ و دەستبەجێ پاش حەمامکردن خۆتان وشک بکەنەوە و بچنە ژێر لێفەوە تاکوو سەرماتان نەبێ. بۆ ئەم کارە دەکرێ دۆشەکی کارەبایی بەکار بهێنن. جلوبەرگی پیس بە ئاوی گەرمی ٤٠ هەتا ٧٠ پلە بشۆن و لەبەر خۆر وشکی بکەنەوە.
10- ئەگەر زۆرتان حەز لە چایی داخە، بخۆنەوە، لەوانەیە چەند دڵۆپێک لیمۆترش تامەکەی خۆشتر بکا. هەم ئاوی پێویستی جەستە دابین دەبێ، ئەگەر چاییەکە تاڵ نەبێ باشترە.
11- ئەو دەرمانانەی بۆتان نووسراوە، پێکەوە مەیان خۆن. ئەگەر مەودا بخەنە نێوانیانە ئاستی دڵ تێکەڵهاتنتان کەمتر دەبێ.
12- هەتا بۆتان دەکرێ نان کەمتر بخۆن.
13- خواردنی سووپێک کە چەلاوی زۆر بێت و پەساکەی کەم بێ، واتە تراو و پڕ ئاو بێت.
14- گوێ لە مۆسیقای ئارام بگرن.
15- ئەگەر سەرماتان نابێ ڕۆژانە چوار تا حەوت جار بۆ ١٠ هەتا ١٥ خولەک پەنجەرەی ژوورەکەتان بکەنەوە.
16- ئەگەر تا ڕۆژی پێنجەم و شەشەم بتوانن بەسەر ڤایرۆسکەدا زاڵ بن، دەتوانن بە ڕووی ژیاندا پێ بکەنن.
17- ئەو خاولییانەی بەکاریان دەهێنن، هەموو کات با وشک بن و زیاتر بە کلێنێکس دەست و سەروسیماتان وشک بکەنەوە.
-18ئەگەر شەکرە، یان نەخۆشیی دڵتان هەیە بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک لەکاتی ئەم ڤایرۆسەدا وریای خۆتان بن.
19- هەندێ لە خۆراکەکان کە لە وەرزی بەهاراندا لەناو فرێزەر بەفرگرەکان هەڵدەگیرێن، نابێ لەم وەرزەدا کە کۆرۆرنا بڵاو بۆتەوە هەڵبگرێن، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی ٤ ی ناو بەفرگریشدا دەتوانێ بژی. ئەگەر بڕیار بێت هەتا دوو مانگیتر ئەم ڤایرۆسە لەناو بچێت، لەوانەیە ئێمە هەتا ساڵی دیکە ئەو ڤایرۆسە لەناو فرێزەر و بەفرگرەکان ڕابگرین. هەتا بۆتان دەکرێ لەم وەرزەدا هیچ مادەیەکی خۆراکی بۆ وەرزەکانی دیکە لەناو بەفرگرەکان هەڵمەگرن. لە گەرمرکدنەوەی نان لەسەر گەرمکەرەوەکان خۆتان ببوێرن، چونکە بەشە گەرمنەکراوەکان شوێنی ژیانی ئەو ڤایرۆسەن، ئەگەر دەکرێ نان لەناو "مایکرۆفر بە پلەی گەرمیی ٣٠ هەتا ٤٠ بۆ ماوەی ١٥ خولەک گەرم بکەنەوە.
-20هەتا ڕۆژی 14 دابڕگە (کەرەنتینە)ی خۆتان بپارێزن و بە ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆرەکەتان بگەڕێنەوە سەر کارەکەتان. لەسەر کار دەمامک و دەستەوانە بەکار بهێنن هەتا ئەوکاتەی بڕیار دێت کە بەکاری مەهێنن.
basnews