هەشت هەڵەتێگەشتن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

هەشت هەڵەتێگەشتن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
هەشت هەڵەتێگەیشتن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ناو مرۆڤ بڵاو بووەتەوە،کە زانست و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رەتیان دەکەنەوە.

هەڵەتێگەیشتنەکان، کە راست نین:

- وەرگرتنی نامە و کەلوپەلی لە چین هاتوو تووشی کۆرۆنات دەکەن.

- ماددە وشککەرەوەکانی دەست کۆرۆنا دەکوژن.

ماددە وشکەرەوەکانی وەک کلینیکس، کۆرۆنا ناکوژن، بەڵکو دەبێ بە ئاو و سابون دەست بشۆردرێ ئینجا بە کلینیکس وشک بکرێتەوە.

- رشاندنی ماددە پاکژکەرەوەکان و کلۆر لەسەر جەستە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکوژن.

- خواردنی سیر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەبات.

- کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی چینی لە شاری وهان دزەی کردووە و چین ئەمە دەشارێتەوە.

- شوشتنی لوت بە سابوون و خوێ رێگری دەکات لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا.

- ئاژەڵە ماڵییەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگوازنەوە.

basnews
Top