پاودەری كاری Curry powder سەرەڕای چێژ بەخشین بە خۆراك، بەهایەكی خۆراكیی گرنگی هەیە، چونكە چەند ماددەیەكی دژەئۆكسان و ڤیتامینەكانی A، B6، Cلەخۆدەگرێت. سوودە تەندروستییەكانی پاودەری كاری بریتییە لە: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و كۆڵۆن، سووككردنی نیشانەكانی رەبو، بەتایبەتی كۆكە و هەناسەتەنگی، خۆپاراستن و سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزهایمەر و نەخۆشیی پاركینسۆن، هاندانی گەشەی ئێسك و خۆپاراستن لە پوكانەوەی ئێسك Osteoporosis، زیادكردنی ئارەزووی خواردن و هاندنی كرداری هەرسكردن، خۆپاراستن لە قەبزی، سافكردنی پێست، پاراستنی تەندروستیی قژ و نینۆكەكان، هاندانی سووتاندنی چەوریی لەش، دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك، خۆپاراستن لە هەوكردنە بەكتریاییەكان.