كەلەرم جگەر لە كۆبوونەوی چەوری دەپارێزێت

كەلەرم جگەر لە كۆبوونەوی چەوری دەپارێزێت
لە نوێترین لێكۆڵینەوەی زانكۆی A&M ی تێكساسی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا هاتووە كە پێكهاتەكانی كەلەرم Cabbage رۆڵیان لە هاندانی كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا Fatty liver هەیە، ئەوەش روونكراوەتەوە كە ئاوێتەكانی كەلەرم، بەتایبەتی ئاوێتەی ئیندۆل Indore كە رۆڵێكی گرنگی بۆ خۆپاراستن لە كۆبوونەوەی چەوریی نائەلكهولی لە جگەردا NAFLD هەیە، هەروەها ئاوێتەی ئیندۆل ئاستی هەوكردن لە جگەردا كەم دەكاتەوە. ئاماژە بەوەش كراوە كە ئاستی ئاوێتەی ئیندۆل لە كەسانی خاوەن كێشی زیاد و قەڵەودا رێژەكەی نزمترە، بەرارود بەو كەسانی كە خاوەن كێشی دروستی لەشن. گەلێك جار هۆكاری كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا دەگەڕێتەوە بۆ خۆراكی نادروست، بۆنموونە: بڕی زیادی چەورییە تێرەكان Saturated fats لە خۆراكدا، ئەم حاڵەتە ئەگەر زوو كۆنتڕۆڵ نەكرێت، لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری مەترسیداری وەكو مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، یان شێرپەنجەی جگەر. كەلەرم سوودی تەندروستی دیكەشی هەیە، وەك: هاندانی هەرسكردنی خۆراك، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، پاراستنی تەندروستیی دڵ، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی چاو لە ئاوی سپی.
Top