ڤیتامینەكان یەكجار پێویستن بۆ هەموو ئەندامەكانی لەش و بە پێستیشەوە، بوونی چەند ڤیتامینێك بە رێژەی دروست لە خۆراكی رۆژانەدا روڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانیی پێست. ڤیتامین A گرنگە بۆ: پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست، پاراستنی توانای لاستكیی Elasticity پێست و پاراستنی لە وشكبوون و زوو لۆچبوون، هاندانی زوو چاكبوونەوەی زیپكە و نەخۆشیی سەدەف، سەرچاوە خۆراكییەكان: مانگۆ، پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، تەماتە، كولەكەی زەرد. ڤیتامین B3 كە بە نیاسین Niacin ناسراوە رۆڵی هەیە بۆ: كەمكردنەوەی هەوكردن و سووربوونەوەی پێست، سافكردنی پێست، پاراستنی پێست لە زووپیربوون، یان زوو لۆچبوون، سەرچاوەكانی بریتین لە: سینگی مریشك، ماسیی تونە، یان سالمۆن، یان ساردین، فستقی سودانی، جگەر، هەوێن. ڤیتامین C زۆر گرنگە بۆ: هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین كە بەرپرسە لە پاراستنی توانای لاستیكیی پێست و هاندانی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، هەروەها كۆلاجین كە گرنگە بۆ رێگرتن لە پەیدابوونی پنتی تاریكی پەیوەست بە تەمەن، سەرچاوە خۆراكییەكانی: میوە مزرەكان بەتایبەتی لیمۆ و پرتەقال و كیوی، بیبەری زەرد، كاڵەك. ڤیتامین E كە رۆڵی هەیە بۆ: كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر و تەمەن لەسەر پێستدا لەوكاتەی كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، بۆیە رۆڵی لە پاراستنی كۆلاجین و ئاستی شێداریی پێستدا هەیە، سەرچاوە خۆراكییەكانی: بیبەری رەش، گوێز، زەیتوون، تۆوی گوڵەبەڕۆژە.