نەخۆشیی شەكرە ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكات

نەخۆشیی شەكرە ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكات
لە گەلێك توێژینەوەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە نەخۆشیی شەكرە (جۆری یەك و دوو) ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە زیاد دەكات. هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكان و ئاستی بەرزی شەكری خوێن كە جێگیریی DNA تێكدەدات، واتە ناجێگیریی سێتی تەواوی جینەكان Genome، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەم ئەگەرە لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە بە بەراورد لەگەڵ كەسانی ئاساییدا2.5 هێندە زیاترە، بەتایبەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلكەدان، مەمك، گورچیلە. لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوودا، رژێنی پەنكریاس رێژەیەكی زیاتر لە هۆرمۆنی ئینسولین بەرهەم دێنێت، بەمەش ئاستی ئینسولین لە خوێندا بەرزدەبێتەوە كە ئەگەری گەشەی خانەكان و تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، هەتا ئەگەر ئاستی شەكری خوێن لەژێر كۆنتڕۆڵیشدا بێت، هەروەها زۆربەی تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو خاوەن كێشی زیادن، رێژەی زیادی شانە چەورییەكان لە لەشدا هۆكارە بۆ زیادبوونی ئاستی ئەدیپۆكاینەكان Adipokines كە هانی گەشەی خانە و شێرپەنجە دەدەن. پێویستە ئاماژە بەمە بكرێت كە هەموو ئاڵۆزیییەكانی نەخۆشیی شەكرە لە ئەنجامی كۆنتڕۆڵنەكردنی ئاستی شەكری خوێنەوە روودەدەن، بۆیە پێویستە لەسەر تووشبووان كە زۆر بە وردی چاودێریی پارێزی خۆراك و هەنگاوەكانی دیكەی كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە بكەن.
Top