تاریكبوونی پێستی بن كەوشەكان، هۆكار و چارەسەر
• زیادبوونی لێكخشانی Friction پێستی بن كەوش، هاوكات لەگەڵ ئارەقە و شێداری كە لێكخشان زیاتر دەكەن و ئەگەری تاریكبوونی پێست زیاتر دەكەن. لە ئافرەتانی قەڵەودا ئەم لێكخشان و ئارەقەیە زیاترە، بۆیە زیاتر رووبەڕووی ئەم گرفتە دەبنەوە. چارەسەر بریتییە لە وشك راگرتنی بن كەوشەكان، پۆشینی جلی پاك لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەی لابردنی بۆن Deodorant بەتایبەتی ئەوانەی كە ماددە رێتینۆیدەكان Retinoids لەخۆدەگرن، كە لە رووی پێكهاتە و كاریگەرییەوە زۆر لە ڤیتامین A نزیكن.
• هەوكردنی پێستی بن كەوشەكان بە كەڕوو كە حاڵەتێكی باوە و هاوكاتە لەگەڵ خورشتێكی سووك. چارەسەر: بەكارهێنانی دەرمانی دژەكەڕوو بە رێنمایی دكتۆری پێست.
• وەكو نیشانەیەكی ئامادەباشی بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كە ئاستی بەرزی هۆرمۆنی ئینسولین دەبێتە هۆی تاریكبوونی پێست لە بن كەوش و لای پشتەوەی ملدا، كە بە ئەكانتۆسز نیگریكانس Acanthosisnigricans ناسراوە. چارەسەر: پارێزی خۆراك بەتایبەتی دووركەوتنەوە لە شەكر و كاربۆهیدارتە سافكراوەكانی وەكو نانی سپی و برنج و نیشاستە بە مەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، لەگەڵ بەكارهێنانی كرێمی كاڵكردنەوەی پێست و ئاوێتە رێتینۆیدەكات، هەندێك جاریش بە لەیزەر چارەسەردەكرێت.