هۆكاری بۆنی ناخۆشی دەم لە كاتی لە خەو هەستاندا

هۆكاری بۆنی ناخۆشی دەم لە كاتی لە خەو هەستاندا
بۆنی ناخۆشی دەم، یان هەناسە Halitosis پاش لە خەوهەستان لە نزیكەی هەموو كەسێكدا بە راددەی جیاواز بەدی دەكرێت، تەنیا پاش نزیكەی 8 كاتژمێر خەوتن بەبێ شووشتنی ددان بۆنی دەم، یان هەناسە ناخۆش دەبێت. لەكاتی نووستندا، ئاستی دەردانی لیك كەم دەكات و دەم وشك دەبێت، بەمەش ئەو بەكتریایە كە بەرپرسە لە بۆنی ناخۆش گەشەدەكات. هەناسەوەرگرتن بە دەم و پرخە كردن، لەبەر زیاتر وشكبوونی دەم توندیی حاڵەتە زیاتر دەكەن. هۆكارەكانی دیكەش بریتین لە: ئەو دەرمانانەی كە وەكو زیانی لابەلا وشكبوونی دەم پەیدادەكەن، هەستەوەری، جگەرەكێشان كە جگە لە وشككردنی لیك هاندەریشە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ناو دەم، كە دەبێتە ناوەندێكی گونجاو بۆ گەشەكردنی بەكتریا. خۆپاراستن و چارەسەر: شووشتنی ددان بە فڵچە و مەعجونی ددان بەلای كەم رۆژانە دوو جار بۆ ماوەی دوو خولەك، واباشترە كە جاری دووەم راستەوخۆ پێش نووستن بێت، لەگەڵ داماڵینی رووی زمان بە لای پشتەوەی فڵچەی ددان كە بۆ پاككردنەوەی زمان سازكراوە، یان بەكارهێنانی ئامێری پاككەرەوەی زمان Tonguecleanser پێش نووستن، یان لە هەر كاتێكدا، بەكارهێنانی گیراوەی شووشتنی دەم Mouthwash بۆ ماوەی یەك خولەك، كە لەناو دەمدا غەرغەرەی پێبكرێت، زۆر یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم، بەكارهێنانی داوی ددان Floss پاش هەر جارێك فڵچەكردنی ددان.
Top