كەمیی كانزای كۆپەر لە لەشدا

كەمیی كانزای كۆپەر لە لەشدا
كۆپەر Copper كانزایەكی گرنگە و گەلێك رۆڵی لە لەشدا هەیە، وەكو رێكخستنی كرداری میتابۆلیزم، پاراستنی پتەویی ئێسك، لەگەڵ پاراستنی فرمانەكانی كۆئەندامی دەمار. ئەگەرچی كەمیی كۆپەر حاڵەتێكی باو نییە، بەڵام هێشتا لە هەندێك كەسدا دەبینرێت. هۆكارەكان: خۆراكی ناڕێك، نەخۆشیی سیلیاك لە ریخۆڵەدا، پاش نەشتەرگەرییەكانی كۆئەندامی هەرس، زیاد بەكارهێنانی دەنكی زینك چونكە هەڵمژینی كۆپەر لە ریخۆڵەدا كەم دەكاتەوە. نیشانەكانی كەمیی كۆپەر لە لەشدا: هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزیی لەش، كەمخوێنی لەبەر كەمی كانزای ئاسن چونكە بوونی كۆپەر زۆر گرنگە بۆ هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا، لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش، بۆیە ئەگەری زوو تووشبوون بە هەوكردنە میكرۆبییەكان زیاد دەبێت، لاوازبوون، یان پووكانەوەی ئێسك كە رێگا بۆ شكان خۆش دەكات، تەنانەت ئەگەر بە زەبرێكی سادەش بێت، لەبیرچوونەوە و گرفت لە فێربووندا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، زیاد هەستیاربوون بە سەرما، كاڵبوونی پیست، چونكە كەمی كۆپەر هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی دروستبوونی بۆیەی پێست كە بە میلانین Melanin ناسراوە، سپیبوونی پێشوەختی قژ، كزبوون و تەنانەت لەدەستدانی بینین، ناجێگیریی هاوسەنگیی لەش لەكاتی پیادەڕۆییدا.پێویستی رۆژانەی كۆپەر بریتییە لە 0.9 ملگم، سەرچاوە خۆراكییەكان: جگەر، مەحار، شوفان، كونجی، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، كوارگ، باوی، كازو، شوكولاتەی تاریك.
Top