بە نیشانە باوەكانی شێرپەنجە ئاشنا بە

بە نیشانە باوەكانی شێرپەنجە ئاشنا بە
شێرپەنجە Cancer ئەگەر لە قۆناغی سەرەتای پێش بڵاوبوونەوەیدا دەستنیشان بكرێت، ئەوا لەوانەیە كە ژیانی تووشبوو لە مەترسی رزگار بكرێت، بۆیە پێویستە بە نیشانە باوەكانی ئاشنا بیت، كە بریتین لە: نۆرەی سكچوون و قەبزی بۆ ماوەیەكی زۆر كە لە حاڵەتەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵە روودەدات، كۆكەی بەردەاوم سەرەڕای بەكارهێنانی دەرمانی دژەمیكرۆب كە لەوانەیە لە شێرپەنجەی قوڕگ بەدی بكرێت، بوونی خوێن لە پیساییدا كە لەوانەیە لەبەر شێرپەنجەی رێڕەوەكانی هەرس بێت، بوونی خوێن لە میزدا بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ ئازار و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش لە حاڵەتی شێرپەنجەی گورچیلەدا بەدی دەكرێت، كولبوونی دەم كە درێژخایەن بێت و چاك نەبێتەوە، لەوانەیە مانای شیرپەنجەی دەم بگەیەنێت، بەتایبەتی لە كەسانی جگەرەكێشدا، درێژبوونەوەی ماوەی سووڕی مانگانە، بۆ نموونە: كە زیاتر بێت لە 10 رۆژ، یان چەند هەفتەیەك لەوانەیە هۆكارەكەی شێرپەنجەی منداڵدان بێت، بوونی خوێن لەگەڵ بەڵغەم لەكاتی كۆكەدا لەوانەیە لەبەر شێرپەنجەی سییەكان رووبدات، دووبارەبوونەوەی زەردوویی كە نیشانەیە بۆ شێرپەنجەی جگەر، بوونی گرێ لە مەمكدا بەتایبەتی پاش تەمەنی 35 ساڵیی ئافرەت، لەوانەیە شێرپەنجەی مەمك بێت، گۆڕان، یان گەورەبوونی قەبارەی بالوكە Wart، یان خاڵی پێست Mole، یان گۆڕان لە شوێن و رۆخەكان و قووڵی، یان زیاد بەرجەستەبوونیان لەوانەیە كە حاڵەتێكی شێرپەنجەی پێست بێت، گەورەبوونی لیمفەگرێ، یان بوونی هەر گرێیەكی رەق لە هەر شوێنێكی لەشدا لەوانەیە كە لە ئەنجامی شێرپەنجە پەیدابێت.
Top