باشترین كات بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا

باشترین كات بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا
كوتان، یان ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flushot كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئەنفلوەنزای وەرزی، یان سێ جۆر ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا كە بریتین لە H1N1، H3N2 لەگەڵ ڤایرۆسی جۆریB، ئەم ڤاكسینە پاش دوو هەفتە لە بەكارهێنانی بەرگری بەرانبەر بە ڤایرۆسەكانی ئەنفلوەنزا لە لەشداپەیدا دەكات، كە بەلای كەم بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت. ئەگەرچی وەزری ئەنفلوەنزا لە نیوەی مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەكات و تا مانگی ئایار بەردەوام دەبێت، بەڵام واباشترە كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا لە مانگی ئەیلول تا نیوەی مانگی تشرینی دووەم وەربگیرێت، كە بە باشترین كات بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دادەنرێت. هەموو كەسێك لە تەمەنی شەش مانگ و بەسەرەوە دەتوانێت كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا وەربگرێت، ئافرەتی دووگیانیش دەتوانێت لە هەر كاتێكی دووگیانیدا كە بیەوێت ڤاكسینەكە وەربگرێت، هەروەها پاش منداڵبوون لەكاتی شیردانی سروشتیدا. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا هیچ كاریگەرییەكی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەڵامەت نییە، چونكە ڤایرۆسەكانی هەڵامەت جیاوازن لەگەڵ ڤایرۆسەكانی ئەنفلوەنزا، واتە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا دوو نەخۆشیی جیاوازن.
Top