كالسیۆم گرنگی زۆری بۆ تەندروستیی ئێسك و ددان هەیە، هەروەها یارمەتیی گەشە و مەیینی خوێن دەدات و رۆڵی لە گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولكەكاندا هەیە. نزیكەی 99%ی كالسیۆمی لەش لە ئێسك و ددانەكاندایە، بەشێكیش لە نینۆكەكان. نیشانەكانی كەمیی كالسیۆم لە لەشدا بریتین لە: ئازاری ماسوولكە بەتایبەتی ماسوولكەكانی ران و قاچ، كەمبوونەوەی چڕیی ئێسك، یان پوكانەوەی ئێسك Osteoporosis و زیادبوونی ئەگەری شكان بە زەبر، یان كەوتنێكی سادە، ناسكبوونی نینۆكەكان كە رێگا بۆ قڵیشان و شكانی نینۆك خۆش دەكات، ددان ئیشە و كلۆربوونی ددان، نەخۆشیی پوك، دواكەوتنی ددان دەرهاتن Teething لە منداڵدا، لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش كە هۆكارە بۆ زیاد تووشبوون بە هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە و هەرس، زیادبوونی ئازار و ناڕەحەتیی پێش دەستپێك و لەكاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتدا، هەروەها ناڕێكبوونی سووڕی مانگانە و بینینی خوێنی زیاتر لە رۆژەكانی سووڕی مانگانەدا، كەمبوونەوەی دروستبوونی شیر لە مەمكی ئافرەتدا پاش منداڵبوون، هەستكردن بە ماندووبوون لە ئەنجامی ئازار و بێهێزیی ماسوولكە و ئێسكەكان، توێژەران ئەمەشیان روونكردۆتەوە كە كەمیی كالسیۆم پەیوەندیی بە ئەگەری خەوزڕانەوە هەیە.