رێنمایی بۆ زوو چاكبوونەوە پاش نەشتەرگەریی قەیسەری
• دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی دژەئازار، یان هەر دەرمانێكی دیكە بۆ سووككردنی ئازارەكانی پاش نەشتەرگەری، بە بێ ئاگاداریی دكتۆر.
•دووركەوتنەوە لە كاری گران و هەڵگرتنی تەنی قورس.
• چاودێریكردنی نیشانەكانی هەوكردن كە بریتین لە: سەرئێشە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هێڵنج، لەم حاڵەتەدا سەردانی دكتۆر پێویست دەكات.
• سنوورداركردنی جووڵانەوە و مەشقی فیزیكی.
• سووربوون لەسەر شیردانی سروشتی، چونكە هاندەرە بۆ زوو چاكبوونەوە.
• خواردنی خۆراكی سووك لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو.
• دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی قایشی ورگ Bellybelts چونكە ئەگەری تووشبوون بە قۆڕی(فتق) زیاد دەكات.
• وەرنەگرتنی دوش تا دكتۆر بڕیار نەدات.
• نووستن لەسەر تەنیشت، جا تەنیشتی راست، یان چەپ.