خەوزڕان ئەگەری نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات

خەوزڕان ئەگەری نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات
خەوزڕان Insomnia واتە گرفت لە چوونە خەو، یان بەردەوامبوون لە نووستن. لە چەند توێژینەوەیەكدا هاتووە كە خەوزڕان پەیوەندیی بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ هەیە، پەككەوتنی دڵ لەگەڵ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك .Stroke هەندێك سەرچاوەی پزیشكیی دیكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری بۆماوەیی رۆڵی لە زیادبوونی ئەم ئەگەرانەدا هەیە. جگە لە ئەگەری نەخۆشیی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، خەوزڕانی درێژخایەن گرفتی تەندرووستیی دیكەیش پەیدادەكات، وەكو: زوو لەبیرچوونەوەی یادی كۆن و نوێ، گرفت لە بیركردنەوە و تەركیز، ناخۆشبوونی مەزاج و دڵتوندی، بێهیزبوونی سستمی بەرگریی لەش، زیادبوونی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، زیادبوونی كێشی لەش و ئەگەری قەڵەوی، زیادبوونی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، گرفت لە بالانس، یان هاوسەنگیی لەشدا كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری كەوتن و كارەساتی جەستەیی.
Top