هەڵووژە Plums بە پۆتاسیۆم و چەند كانزایەكی دیكە دەوڵەمەندە، لەگەڵ ریشاڵی تواوە و ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری بیتا كارۆتین و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و فینۆلیكەكان Phenolics، هەروەها ڤیتامینەكانی A، C، B12. سوودەكانی هەڵووژە: خۆپاراستن لە ئەگەری نەخۆشیی دڵ بەهۆی رێگرتن لە ئۆكسانی كۆلیستڕۆڵ، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك و بۆشایی دەم، هاندانی سووڕی خوێن، خۆپاراستن لە كەمخوێنی بەهۆی هاندانی هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن بە رێگرتن لە دروستبوونی كۆلیستڕۆڵ لە جگەردا، سافكردنی پێست و خۆپاراستن لە لۆچبوون لەگەڵ هاندانی نوێبوونەوەی خانەكان، بۆیە رۆڵی بۆ شاردنەوە، یان نەهێشتنی ئاسەوارەكان و پنتی تاریك لە پێستدا هەیە، پاراستنی تەندروستیی ئێسك چونكە هەڵووژە رێژەیەكی باش لە كانزای بۆرۆن Bororn لەخۆدەگرێت، كە رۆڵی لە بیناكردن و چڕی و پتەویی ئێسكدا هەیە، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، هاندانی گەشەی قژ، بۆیەخواردنی هەڵووژە رێنمایی دەكرێت بۆ خۆپاراستن وچارەسەركردنی تەنكبوونی قژ.