لۆبیای سەوز Green beans خۆراكێكی كەم وزەیە و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سوودبەخشی وەكو: پرۆتین، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی A، C، B1، B2، B3، B5، B6، B9، E، K، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، زینك، مەنگەنیز، هەروەها ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids. سوودە تەندروستییەكانی لۆبیای سەوز بریتین لە: پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و خۆپاراستن لە ئەگەری سكچوون، پاراستنی تەندروستیی دڵ، رێكخستنی ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا، جێگیركردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە جەلتەی مێشك، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە لۆبیای سەوز خۆراكێكی گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، خۆپاراستن لەئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، هاندانی كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی پێست و قژ، خۆپاراستن و چارەسەركردنی كەمخوێنی، سووككردنی حاڵەتەكانی خەوزڕان، خۆپاراستن لە ئەگەری خەمۆكی و سووككردنی نیشانەكان لە تووشبووان بە خەمۆكی، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی تەندروستیی و پتەوی ئێسك، سوككردنی ئاستی فشاری ئۆكسان و هەوكردن لە لەشدا.