لە لێكۆڵینەوە نوێیەكاندا هاتووە كە نزیكەی 25%ی تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2 بە نیشانەكان ئاشنا نین، یان فەرامۆشیان دەكەن، بەڵام لە راستیدا بوونی ئەم نیشانانەی خوارەوە واتە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، كە بریتین لە: هەستكردنی بەردەوام بە ماندووبوون، هەستكردن بە تەزین، یان هەستی نامۆ لە دەست و قاچەكاندا لەبەر هەوكردنی دەمارەكان Neuropathy كە لە زیاتر لە نیوەی تووشبوواندا روودەدات، درەنگ چاكبوونەوەی برینەكان لەبەر لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش، زیاد میزكردن، زیاد هەستكردن بە برسیبوون و تینووبوون لەبەر كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا، ناڕوونیی بینین Blurredvision لەبەر كاریگەریی نەرێنی نەخۆشیی شەكرە لەسەر تۆڕەی چاو بە شێوەی تێكچوونی بۆڕییەكانی خوێن لە پشتەوەی چاودا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە كەڕووییەكان لە كۆئەندامی زاوزێ و نێوان پەنجەی دەست و پێیەكاندا، تاریكبوونی پێست Acanthosisnigricans لە چەند بەشێكی لەشدا بەتایبەتی بن كەوشەكان، لای پشتەوەی مل، یان ناوگەڵ كە بە نیشانەیەكی زوو و باوی بوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین دادەنرێت، هەروەها كەمبوونەوەی كێشی لەش لەبەر بوونی بەرگریی خانەكان بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین، كە هانی چوونەژوورەوەی شەكری گلوكۆز بۆ ناو هەموو خانەكانی لەش دەدات، واتە خانەكان شەكر لە خوێنەوە بە دروستی وەرناگرن دەرەنجام لەش چەوری دەسووتێنێت بۆ وەدەستهێنانی وزە، بەمەش كێشی لەش بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، كە دەگاتە 5-10%ی كێشی لەش لە ماوەی شەش مانگدا.