بەهای خۆراكیی سپێنەی هێلكە

بەهای خۆراكیی سپێنەی هێلكە
سپێنەی هێلكە Eggwhite خۆراكێكی كالۆرینزمە، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتینی كوالیتی بەرز، شەكر و كاربۆهیدارت لەخۆناگرێت، هەروەها هیچ جۆرێكی چەوری و كۆلیسترۆڵی تێدا نییە، بۆیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە. یەك سپێنەی هێلكە نزیكەی 54 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، كە بۆ تەندروستیی دڵ و ئێسك گرنگە، لەگەڵ دابەزاندنی پەستانی خوێن و فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و چەندین فرمانی گرنگی دیكەی خانەكانی لەش. سپێنەی هێلكە دەوڵەمەندە بە كالسیۆم، بۆیە بۆ تەندروستیی ئێسك بەتایبەتی زیادكردنی چڕیی و بەهێزكردنی ئێسك لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری شكان و پووكانەوەی ئێسك گرنگە. سوودەكانی دیكەی سپێنەی هێلكە: خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك، پاراستنی تەندروستیی پێست بە رێگای هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین Collagen كە گرنگە بۆ پاراستنی توانای لاستیكیی پێست و رێگرتن لە لۆچبوون، هاندانی گەشەی ماسوولكە بەهۆی رێژە بەرزەكەی پرۆتین لە سپێنەی هیڵكەدا، رێگرتن لە هەستكردن بە ماندووبوونی ماسوولكە لەگەڵ بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی ماسوولكە كان.
Top