لەماڵەوەش دەتوانیت مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەیت

لەماڵەوەش دەتوانیت مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەیت
لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردۆتەوە كە مەشقی وەرزشی لەماڵەوە وەكو مەشقەكانی جیم Gym كاریگەر و سوودبەخشن. بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و لیاقەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەتواندرێت كە مەشقی سووك، یان مامناوەندی لەماڵەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام بە مەبەستی دابەزاندنی كێشی لەش واباشترە كە مەشقێكی توند HIT ئەنجام بدرێت، ئینجا لەوانەیە كە سوودەكانی بەقەد ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی دەرەوەی ماڵ بێت كە هەفتانە لە 150 خولەك كەمتر نەبێت. ئەگەر كاتت نەبێت كە بە خشتەیەكی رۆژانە بچیتە هۆڵێكی جیم، پێویست بە نیگەرانی ناكات، لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردۆتەوە كە ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی لەماڵەوە جگە لەوەی كە كاتت لێ نابات و تێچووی نییە، هەموو سوودە تەندروستییەكانی مەشقی وەرزشی دەپێكێت و توانای پابەندبوون و بەردەوامبوون بەرزدەكاتەوە، ئەمەش روونكراوەتەوە كە مەشقی فیزیكیی لەماڵەوە وەكو شناو، مەشقی سویدی، پایسكلی جێگیر، رۆڵیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەڵەوی و كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ هەیە. پاش ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی لەماڵەوە بۆ ماوەیەك، هەست دەكەیت كە پێیەوە پابەند دەبیت، بەتایبەتی كە بە سوودە تەندروستییەكانی ئاشنا دەبیت و دركیان پێ دەكەیت.
Top