وروژێنەرەكانی وشكبوونی چاو

وروژێنەرەكانی وشكبوونی چاو
وشكبوونی چاو Dryeyes واتە كەمبوونەوەی توانای چاو بۆ دەردانی فرمێسك، حاڵەتەكە تووشبوو بە توندی ناڕەحەت دەكات، نیشانەكانی بریتین لە: سووتانەوە، خورشت، هەستكردن بە بوونی تەنی بێگانە لە چاودا. هۆكارە هاندەرەكان ئەمانەن: بەساڵاچوون كە بە شێوەیەكی سروشتی ئەگەری وشكبوونی چاو پاش تەمەنی 50 ساڵی و بەسەرەوە تا رێژەی 30% زیاد دەكات، پاش نەشتەرگەریی چاو، یان چارەسەری لەیزەری چاو، یان لەیزیك LASIK كە لەوانەیە بۆ ماوەیەكی كورت ببێتە ئەگەری وشكبوونی چاو، بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو، كەمیی ڤیتامین A، هەستەوەری، زیاد بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لەبەر كەم داخستنی چاو، با و وشكبوونی هەوا، نەخۆشیی شەكرە بەهۆی هەوكردنی دەمارەكانNeuropathy، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، وەكو نیشانەیەكی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، نەخۆشیی گلاندی دەرەقی، دووگیانی، قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە، بەكارهێنانی دەنكی رێگرتن لە دووگیانی.
Top