مەترسیی پیسبوونی هەوای ناوماڵ

مەترسیی پیسبوونی هەوای ناوماڵ
پیسبوونی هەوای ناوماڵ Indoor air pollution زیانی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، گرنگترین پیسكارەكان بریتین لە: قوڕقوشم، ئەسبێست، بۆیە، گەردی یاتاغ و رایەخ، دوكەڵی جگەرە، فۆرمەلدیهاید، گەردیلەی ورد، گازی رادۆنی تیشكدار Radon، شێداری لەگەڵ پێداویستییەكانی دیكەی بینا،بە پێی ئامارە پزیشكییەكان ئاستی گازی رادۆنی ناوماڵ لە نێوان 3-14% ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان زیاد دەكات. هۆكارەكانی خراپبوونی كوالێتیی هەوای ناوماڵ: كەمیی هەواگۆڕكێ و كەم گەیشتنی هەوای فرێش بە ژوورەكان، هاتنەژوورەوەی هەوای ئالوودەبوو، ناڕێكیی سستمەكانی گەرمكەرەوە و ساردكەرەوە، زیادبوونی ئاستی تەڕێتی و شێداریی ناوماڵ لەبەر لیككردنی بینای ماڵ، یان هەر هۆكارێكی دیكە، كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی پیسبوونی هەوای ناوماڵ بریتین لە: سووتانەوەی چاو، كڕانەوەی قوڕگ، سەرئێشە، نەخۆشییی دڵ، نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی زیادبوونی ئەگەری هەستەوەری و رەبۆ، سووتانەوەی بۆڕییەكانی هەناسە، كۆكە، قورسبوونی هەناسە، كەمبوونەوەی فرمانی سییەكان، شێرپەنجە، هەروەها ئاستی بەرزی هەندێك پیسكاریی وەكو یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لەناو هەوای ماڵدا، كە لەوانەیە كوشندە بێت. هەنگاوەكانی باشتركردنی كۆالێتی هەوای ناوماڵ: پاراستنی پاكوخاوێنیی ناوماڵ، پاراستنی سەوزایی لە دەرەوەی ماڵ، گۆڕینی فلتەر و ئامێرەكانی هەواگۆڕیكێ بۆ ئەوەی هەوای پاك و فرێش بگاتە ناوماڵ.
Top