گەلێك كەس دەپرسن كە پاش تەواوبوونی مەشقی فیزیكی بۆ خواردنی سناك یان ژەمێكی بچووك بۆ ماوەی چەندە چاوەڕێ بكرێت؟ راستەوخۆپاش مەشقی وەرزشی، ماوەیەكی كاتی 30 خولەكی هەیە، كە بە پەنجەرەی میتابۆلیزمیMetabolic window یان پەنجەرەی بینای لەش Anabolic ناوزەد دەكرێت، كە لەش دووبارە توانای خەزكردنی وزەی دەبێت بە شێوەی گلایكۆجنGlycogen، هاوكات لەگەڵ چاككردنەوە و بینای پرۆتینەكانی ماسوولكە بە رێژەیەكی خێراتر لە حاڵەتی ئاسایی. هەندێك سەرچاوەی پزیشكی ئاماژە بەوە دەكەن كە لەوانەیە ئەم قۆناغە بۆ ماوەی 12-24 كاتژمێر بەردەوام بێت، بەڵام پسپۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە باشترین ماوە بۆ خواردن بریتییە لە 1-4 كاتژمێر پاش مەشقی وەرزشی كە لەش دەتوانێت بە دروستی خۆراكی پرۆتینی و كاربۆهیدراتی بەكاربێنێت بۆ زیادكردنی بارستایی ماسوولكەكان. یەك كاتژمێر پاش مەشقی وەرزشی لەش دەتوانێت بە شێوەیەكی ئاسایی و دروست مامەڵە لەگەڵ خۆراكدا بكات، ئەگەر مەشقەكەت بكەوێتە ئێوارەیەكی درەنگ، ئەوا باشترە كە ژەمی خواردنت بۆ بەیانی دوابخەیت. پاش مەشقی وەرزشی بە 1-4 كاتژمێر، وا باشترە كە خۆراكی كاربۆهیدراتی بەلای كەم 40 گرام و خۆراكی پرۆتینی 20 گرام بخۆیت، بە مەبەستی زووتر دابینكردنی وزە و بیناكردنەوەی ماسوولكەكان.