فیلەرەكانی دەموچاو FacialFillers بریتین لە ماددەی سروشتی كە بە دەرزی دەخرێنە ناو هێڵەكانی لۆچی و شوێنی دیكە، بە مەبەستی پڕكردنەوەی چەند شوێنێكی دەموچاو. فیلەرەكانی دەموچاو گەلێك جار بە پڕكەرەوەی لۆچ Wrinklefillers، یان پڕكەرەوەی شانە نەرمەكان ناوزەد دەكرێن و بەكاردێن بۆ جوانتركردنی زەردەخەنە، بە پڕكردنەوەی هێڵەكانی زەردەخەنە، پڕكردنی روومەت و لێو، راستكردنەوە، یان نەهێشتنی ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتیی لەش زۆربەی هەرە زۆری فیلەرەكان هەڵدەمژرێت، بۆیە ئەنجامەكە كاتییە و بۆ ماوەی چەند مانگێك تا دووساڵ دەمێنێتەوە، گەلێك جۆری فیلەری دەموچاو لەبەردەستدان، هەڵبژاردنی جۆرەكەی بۆ بڕیاری دكتۆر و بەكارهێنەر دەگەڕێتەوە. زیانە لابەلایە باوەكان كە زوو لە شوێنی لێدانی دەرزیی فیلەردا دەردەكەون و بەگشتی لە ماوەی 7-14 رۆژ لەخۆیانەوەن نامێنن بریتین لە: سووربوونەوە، ئاوسان، ئازار، مۆربوون، خورشت. زیانە لابەلایە دەگمەنەكان: هەوكردن، لیككردنی فیلەر لە شوێنی دەرزی كە پێویستە بە نەشتەرگەری لاببردرێت، پەیدابوونی گرێی هەوكردنGranuloma، جووڵەی فیلەر لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە، برینداربوونی بۆڕیی خوێن، هەندێك جاریش گیرانی بۆڕییەكی خوێن، كە ئەگەر لە خوێنبەرێكی چاودا رووبدات، ئەوا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری كوێربوون.