سوودەکانی کڵاوی سەوزی باینجان بزانە

سوودەکانی کڵاوی سەوزی باینجان بزانە
ئایا دەزانن باینجانی ڕەش، جگە لەوەی هەڵگری دەیان سوودی خۆراکییە، ڕووەکە سەوزەکەی سەرەوەشی وەکوو درمانی سروشتی کەڵکی لێ وەردەگیرێت؟

بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڵاندنی 5 دانە کڵاوی باینجان، واتە هەمان ڕووەکی سەوز و سوودوەرگرتن لە خواردنەوی ئاوەکەی، بە ڕێژەیەکی زۆر شەکری زیادەی جەستە دادەبەزێنێت.

پزیشکان روونی دەکەنەوە، ئەگەر ڕێژی شەکری خوێن بگات ئاستی 600، کە ئاستێکی مەترسیدار و زۆرە، بەڵام بە کەڵ کوەرگرتن لەم دەرمانە، ئاستی شەکر ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە رێژەی 100.

بە گشتی باینجان بە ڕووەکی دژی شەکرە ناسراوە، بەڵام کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم بەشەی باینجان تا ئەم ڕادەیە زۆر و سوودبەخشە.


basnews
Top